بۆشايگه‌رێكى رووسيى له‌ بۆشايى ئاسمانه‌وه‌ به‌ ديمه‌نى مه‌ككه‌ سه‌رسامه‌

مرۆڤ ناتوانێت له‌گه‌ڵ هيچ شوێنێكى ديكه‌ى سه‌ر گۆى زه‌وى تێكه‌ڵى بكات

K24 – هه‌ولێر:

بۆشايگه‌رى ناودارى رووسيايى سێرگى ريازانسكى وێنه‌يه‌كى شارى مه‌ككه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ رێى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ گيراوه‌ و سه‌رسامى خۆى به‌ جوانى ئه‌و شاره‌ ده‌ربڕيوه‌.

ريازانسكى له‌ لاپه‌ڕه‌ى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك وێنه‌ى پيرۆزترين شوێنى له‌ جيهانى ئيسلامييدا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و سه‌رسامى خۆيشى به‌ جوانى شاره‌كه‌ له‌ شه‌و و رۆژدا ده‌ربڕيوه‌، به‌ جۆرێك كه‌ .

ريازانسكى زاناى بوارى زينده‌وه‌رزانييه‌ و ده‌رچووى زانكۆى مۆسكۆيه‌ و يه‌كه‌م زاناى تايبه‌تمه‌نده‌ له‌ مێژووى رووسيادا كه‌ له‌ رێى كه‌شتى سويوزه‌وه‌ له‌ 29ى حوزه‌يرانى رابردوو روويكرده‌ بۆشايى ئاسمان.