سه‌رۆك بارزانى: ده‌ستوورى عێراق هيچ ئيعتبارێكى نه‌ماوه
جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ توێژى رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان كۆبوويه‌وه و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كرده‌وه و راشيگه‌ياند، ده‌ستوورى عێراق هيچ ئيعتبارێكى نه‌ماوه.
سه‌رۆك بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتى: ئه‌نجامدانى راپرسى دژى بنه‌ما نێودهوڵهتييهكان نييه و مافى چاره‌نووس مافێكىى ئاسايى و ياساييه به گوێره‌ى هه‌موو به‌ڵگه‌نامه ياساييه‌كان و هيچ كارێكمان نه‌كردووه له دژى ياساى نێوده‌وڵه‌تى بێت.
گوتيشى: ئه‌وانه‌ى ئێستا نيگه‌رانن له ريفراندۆم، ده‌بوايه، زۆر پێشتر بێنه ده‌نگ و قسه بكه‌ن. ريفراندۆم نه كارتى فشاره و نه موزايهدهيه.
روونيشيكرده‌وه، چوونه‌وه‌ى كورد بۆ به‌غدا به دڵپاكى هه‌ڵه بووه و گوتى: لێره‌دا دانى پێداده‌نێم هه‌ر 2003 چووينهوه به‌غدا به‌و دڵپاكييه هه‌ڵه بووين.
هه‌روه‌ها گوتى: تا ئێستا 55 مادده‌ى ده‌ستوورى پێشێل كراون و به بيريشم نايه‌ت هيچ رێككه‌وتنێكمان جێبه‌جێ كرابێت. بۆ نموونه رێككه‌وتين له‌سه‌ر ره‌شنووسى ياساى نه‌وت و غاز، نهيان كرد، رێككه‌وتين له‌سه‌ر بودجه و پڕچه‌ككردنى پێشمه‌رگه، ئه‌وان نه‌يانهێشت يه‌ك فيشهكيش بۆ پێشمه‌رگه بێت. ئێستاش له شه‌ڕى مووسڵ رێككه‌وتنى زۆرمان كردن و تا ئێستا باسمان نه‌كردووه، به‌شێك له حهشدييهكان گوێ به قسه‌ى كه‌س ناده‌ن و پێشێلكارى زۆر زۆر گه‌وره‌يان كردووه.
سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: ئێستا عێراق نه كۆمارييه و نه پهرلهمانييه و نه ديموكراتييه و بووه‌ته حكومه‌تێكى تائيفى مه‌زهه‌بى.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌گه‌ر سيستمى سياسى عێراق به زۆرينه بێت، كورد له هه‌موو شتێك‌دا دۆڕاوه چونكه هه‌ميشه كورد كه‌مينه ده‌بێت له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراشيكرد، له‌م ماوه‌يه‌دا فشارێكى زۆر هه‌بوو بۆ دواخستنى ريفراندۆم چ له لايه‌ن هاوپه‌يمان و وڵاتان و كه‌سانى دۆسته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هيچ جێگرهوهيهكيان بۆ ريفراندۆم نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه سوورين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له 25ى سێپتێمبه‌ر ريفراندۆم بكه‌ين.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ده‌وڵه‌تى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى يه‌كسانى و ئازادى و به سيستمى كۆمارى ديموكراتى ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: بير له توندوتيژى ناكه‌ينه‌وه و به خۆشى و به گفتوگۆ ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بين. ده‌ستوورى عێراق هيچ ئيعتبارێكى نه‌ماوه چونكه پێشێلكرا و كه‌سيش له‌سه‌رى نه‌هاته ده‌نگ.