"توركیا دڵنیایی دەداتە هه‌رێمی كوردستان"

"ئەنقەرە دەسبەرداری پەیوەندییە ئابوورییەكان نابێت"

K24 - ھەولێر

توركیا دڵنیایی داوه‌ته‌ بەرپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌ی كه‌ ده‌رگای بازرگانی و ئابووری به ‌رووی هه‌رێمی كوردستاندا داناخات.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ئیسرائیل هاییوم، له‌ دوا سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، بۆ ھەولێر به‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانی گوتووه‌، توركیا له‌گه‌ڵ عێراقێكی یه‌كپارچه‌دایه،‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن، ئه‌نقه‌ره‌ سنوور له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ داناخات.

رۆژنامه‌كه‌ روونیكردووەته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتووبووه‌ له‌ راكێشانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی توركیا بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌جۆرێك توركیا ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ به‌تایبه‌تی بوونی هه‌زاران كۆمپانیای توركی له‌ هه‌رێمی كوردستان و 8 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ببێت.