سۆشیال میدیای كوردستان 24 یه‌كه‌مه
به 1.3 ملیۆن لایكی په‌یجه‌وه رووه‌و ئاستی میدیا جیهانییه‌كان له هه‌ڵكشانه و له ناو میدیا كوردییه‌كاندا ئه‌كتیڤترینه
K24 - هه‌ولێر:
په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24، له‌سه‌ر ئاستی میدیا ناوخۆییه‌كانی كوردستان، یه‌كه‌مینه به 1.3 ملیۆن لایكی په‌یجه‌وه رووه‌و ئاستی میدیا جیهانییه‌كان له هه‌ڵكشاندایه‌و و له ناو میدیا كوردییه‌كاندا ئه‌كتیڤترینه، به‌راورد به ژماره‌ی لایكی په‌یجی كه‌ناڵه جیهانییه‌كانی وه‌ك ( BBC NEWS ) بریتانی و ( CNN ) ئه‌مریكی رێژه‌ی به‌شداری و ئینگه‌یجمه‌ینتی په‌یجه‌كه له ئاستێكی به‌رزدایه.
په‌یجی سه‌ره‌كی "كوردستان 24" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌راورد به ته‌مه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له میدیاكانی ناوخۆی كوردستان و جیهان، ماوه‌یه‌كی كه‌مه كه‌وتووه‌ته خزمه‌تی خوێنه‌ر و بینه‌رانییه‌وه و ئێستا لایكی په‌یجه‌كه‌ی (1.300.000) ملیۆنێك و سێسه‌د هه‌زار لایكه. به‌ڵام خاوه‌نی زۆرترین "ئینگه‌یجمه‌ینت" (به‌شداریی و كاردانه‌وه و چالاكی فانه‌كانێتی) و به‌رده‌وام له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له رێگه‌ی خزمه‌تگوازییه‌كانییه‌وه زه‌مینه‌ی زانینی چالاكیی فانه‌كانی بۆ په‌یجه‌كان ره‌خساندووه و ده‌توانرێت رێژه‌ی به‌شداری فانه‌كان له پۆست و بابه‌ته‌كانی په‌یجه‌كه، كه ئینگه‌یجمه‌ینتی په‌یجی كوردستان 24 له پۆستی هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی "وێب سایتی كوردستان24 (www.kurdistan24.net) و به‌شێكی ڤیدیۆكانی" كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی كوردستان24 "ـه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به ئاسانی بزانرێت، كه ئاستی به‌شداریی و كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ بابه‌ته‌كانی په‌یجه‌كه و په‌یجی میدیاكانی دیكه چه‌نده و چۆنه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خستوویه‌تییه به‌رده‌ست "ئینگه‌یجمه‌ینت"ـی په‌یجی سه‌ره‌كی كوردستان24 ، به‌راورد به كه‌ناڵه‌كانی وه‌ك ( BBC NEWS ) و ( CNN ) كه یه‌كه‌میان خاوه‌نی (43.8 ملیۆن لایكی په‌یج)ـه و دووه‌میان خاوه‌نی زیاتر له (28.2) ملیۆن لایكی په‌یجـه، به‌شداریی فانه‌كانی له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه و بۆ 250 پۆستی كوردستان24، به ملیۆنێك و سێسه‌د هه‌زار لایكه‌وه، له هه‌فته‌یه‌كدا (یه‌ك ملیۆن و سه‌د هه‌زار) بووه، له كاتێكدا كه‌ناڵه خاوه‌ن 43.8 ملیۆن لایكییه‌كه ( BBC NEWS ) ته‌نها 2 ملیۆن و 500 هه‌زار بووه‌و ( CNN ) كه خاوه‌نی 28.2 ملیۆن لایكی په‌یجه‌كه‌یانن، ته‌نها 2 ملیۆن و 400 هه‌زاره.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ریزبه‌ندیی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به گوێره‌ی زۆرترین ژماره‌ی لایكی په‌یجه‌كان، له زۆرترینه‌وه بۆ كه‌مترین كردووه. به‌گوێره‌ی ئه‌و ریزبه‌ندییه، كوردستان24 په‌یجه‌كه‌ی خاوه‌نی كه‌مترین لایكه، به‌ڵام رێژه‌ی به‌شداریی فانه‌كانی و گه‌شه‌كردنی له پێش میدیا ناوخۆییه‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی جیهاندایه.
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه‌ی كوردستان24 بۆ راستگۆیی له هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی و هه‌مه‌چه‌شنی له به‌رهه‌مه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به ته‌مه‌نێكی كه‌م و لایكێكی زۆر كه‌متری په‌یجه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌وه، توانیوویه‌تی ببێته پێشه‌نگی په‌یج و سۆشیال میدیای، میدیاكانی كوردستان و شان له شانی میدیا گه‌وره‌كانی جیهان بدات و به‌رده‌وام پێشه‌نگه و له هه‌ڵكشاندایه.