"په‌رله‌مان كارا ده‌كرێته‌وه‌"

"یەكێتی ناوی خۆی بۆ بەشداریكردن لە ریفراندۆم تۆماركردووە"

K24 - ھەولێر

مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد، بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه‌.

گوتەبێژی پارتی گوتی: "دواخستنی كاراكردنەوەی پەرلەمان بۆ ئەوە بوو كە ھەموو لایەنەكان بەشداربن، لەگەڵ یەكێتی ھەموو ھەوڵێكماندا بۆ ئەوەی گۆڕان و كۆمەڵ بەشداربن، بەڵام دیارە ئەوانیش بڕیاری خۆیانداوە كە بەشدارنەبن".

گوتیشی: "تا ئێستا رۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمان دیارنەكراوە، بەڵام بێگومان لە چەند رۆژی داھاتوودا كارادەكرێتەوە".

مەحموود محەمەد، ئاشكرای كرد: "دوێنێ یه‌كێتی ناوی خۆی له‌ كۆمسیۆن تۆمار كردووه‌ و له ‌چه‌ند رۆژی دادێ بانگه‌شه‌ بۆ ریفراندۆم ده‌ستپێده‌كات".