پوخته‌ى چاوپێكه‌وتنى سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بييه
سه‌رۆك بارزانى: عێراقى ئێستا دينى و تائيفييه
K24 – هه‌ولێر:
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بييه رايگه‌ياند، ريفراندۆم بڕيارێكى راست و درووستى خه‌ڵكى كوردستانه و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوونايه له هاوبه‌شى راسته‌قينه له عێراقدا ئه‌وا ره‌نگه ريفراندۆم دواخرابا يان له‌كاتێكى ديكه‌دا كرابا.
سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: ئه‌و بڕياره بڕيارى گه‌لى كوردستانه و هه‌ر گه‌لێك پشت به خۆى نه‌به‌ستێت و پشت به ئه‌وانى ديكه ببه‌ستێت ناگاته هيچ شتێك.
هه‌روه‌ها روونيكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى داواى دواخستنى ريفراندۆم ده‌كه‌ن پاساويان لاوازه و ئه‌وان راسپاردهيان ئه‌وه بووه، دواى بخه‌ين، به‌ڵام نهيانوتووه ئێمه له دژى ريفراندۆمين.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئێمه سوورين له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ريفراندۆم و ئه‌وانه‌ى داواى دواخستنى ده‌كه‌ن، وه‌ڵاممان ئه‌وه بووه، بهديلتان چييه و ئايا رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدايه يان ده‌سته‌به‌رى نێودهوڵهتيمان پێ ده‌درێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌يدا، سه‌رۆك بارزانى باسى ئه‌و تاوانانه‌ى كرد، كه رژێمه يه‌ك له دواى يه‌كه‌كانى عێراق به‌رامبه‌ر به گه‌لى كوردستان ئه‌نجاميانداوه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى عێراقه‌وه سته‌م له كورد كراوه، به‌ڵام سته‌مى سه‌رده‌مى پادشايه‌تى له عێراقدا نه‌گه‌يشتبووه ئه‌و توندوتيژييه‌ى رژێمى سه‌دام حوسێن به‌رامبه‌ر به كورد ئه‌نجاميدا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان روونيشيكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان يه‌كلايه‌نه نه‌وتى هه‌نارده نه‌كردووه، تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى عێراق بودجه و مووچه‌ى خه‌ڵكى كوردستانى بڕى، ئينجا هه‌رێمى كوردستان بڕياريدا نه‌وت هه‌نارده بكات.
ئه‌وه‌شى گوت: ئێمه له‌سه‌ر بنياتنانى ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نى ديموكراتى رێككه‌وتين، به‌ڵام ئێستا حكومه‌تێكى مه‌زهه‌بى و تائيفى ده‌سه‌ڵاتى گرتووه‌ته ده‌ست.
سه‌رۆك بارزانى، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، بۆ ريفراندۆم تا به‌ديلێكى باشتر له ريفراندۆم نه‌خرێته‌ڕوو، ئێمه له‌سه‌ر رێگه‌ى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بين.
سه‌رۆك بارزانى ره‌تيكرده‌وه، هه‌ڵوێستى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندى به لێپرسينه‌وه له وه‌زيره كورده‌كان هه‌بووبێت و گوتى: به‌ر له چوار ساڵ هۆشداريمان داوه و حكومه‌تى عێراق رۆژ له دواى رۆژ له پرسى هاوبه‌شى دوور ده‌كه‌وته‌وه و ده‌ستوورى پێشێلدهكرد.
سه‌رنجيشى بۆ ئه‌وه راكێشا به‌ر له 2003 هه‌رێمى كوردستان ده‌سه‌ڵاتى زۆر زياتر بوو له ئێستا و زۆرتر سه‌ربه‌خۆ بوو، به‌ڵام له پێناو بنياتنانى ده‌وڵه‌تێكى مه‌ده‌نى و هاوبه‌شى راسته‌قينه چووينهوه به‌غدا.
ئاشكراشيكرد، دواى ريفراندۆميش ئێمه روودهكهينهوه به‌غدا و به‌رده‌وام ده‌بين له دانووستان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ينه رێككه‌وتن و ئێمه نامانه‌وێت به توندوتيژى و شه‌ڕ چاره‌نووسمان ديار بكه‌ين و دانووستانى داهاتوومان تايبه‌ت ده‌بێت به پرسى سه‌ربه‌خۆيى نه‌ك شتى لاوه‌كى ديكه.
سه‌رۆك بارزانى، گوتيشى: ده‌وڵه‌تى كوردستان، عه‌ره‌ب و توركمان و كلدان و ئاشوور و ئه‌رمه‌نى تێدايه و ده‌وڵه‌تى هه‌موويانه و هاوبه‌شى راسته‌قينه‌ن و ده‌وڵه‌ته‌كه بۆ هه‌موويان ده‌بێت و ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بێته كليلى چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كان و نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هيچ لايه‌ك.
سه‌رۆك بارزانى له باره‌ى ئه‌زموونى باشوورى سوودانه‌وه، گوتى: وێڕاى رێزم بۆ گه‌لى باشوورى سوودان، به‌ڵام گه‌لى كوردستان و گه‌لى باشوورى سوودان جياوازن و ناكرێت به هيچ شێوه‌يه‌ك به‌راوردى نێوان ئه‌و دوو گه‌له بكرێت.
سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندى داهاتووى ده‌وڵه‌تى كوردستان له‌گه‌ڵ پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستان، سه‌رۆك بارزانى، رايگه‌ياند، ده‌وڵه‌تى كوردستان په‌يوه‌ندى نييه به به‌شه‌كانى ديكه‌ى كوردستانه‌وه و هه‌ر به‌شێك خۆى بڕيار له چاره‌نووسى خۆى ده‌دات و ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌ست وه‌رناداته كاروبارى ناوخۆى هيچ پارچهيهكى كوردستانه‌وه.
سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: دواى به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆيى، ئه‌ركى سياسييم كۆتايى دێت و ئه‌و كاروانه ده‌درێته ده‌ست نه‌وه‌كان.
له باره‌ى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان له مه‌ڕ ئێرانه‌وه، سه‌رۆك بارزانى گوتى: رێگه به ئێران ناده‌ين ده‌ست له‌كاروبارى ناوخۆى ئێمه وه‌ربدات و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووين كه مافى دراوسێيه‌تى بپارێزين.
سه‌باره‌ت به قۆناغى دواى وازهێنانى له سه‌رۆكايه‌تى، سه‌رۆك بارزانى گوتى: من پێشمه‌رگه‌م و هه‌ر به پێشمه‌رگه‌ش ده‌مێنمه‌وه.
سه‌رۆك بارزانى باسى له‌وه‌شكرد، هه‌رێمى كوردستان له يه‌ك كاتدا رووبه‌ڕووى ژماره‌يه‌ك قه‌يران بوويه‌وه، له‌وانه دابه‌زينى نرخى نه‌وت، بڕينى بودجه و موچه‌ى هه‌رێم، هاتنى ئاواره و په‌نابه‌ران كه ژماره‌يان گه‌يشتووه‌ته دوو مليۆن و هاوكات رووبه‌ڕووى شه‌ڕى داعش بووينهوه، كه به درێژايى زياتر له هه‌زار كيلۆمه‌تر له شه‌ڕدا بووين و هه‌موو ئه‌وانه وايانكرد، ره‌وڕه‌وه‌ى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌ى ئابوورى دوابكه‌وێت.
سه‌رۆك بارزانى له به‌شێكى ديكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌يدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، له هه‌رێمى كوردستان لايه‌نى ئيسلامى هه‌ن، كه پابه‌ندن به ئاسايشى نيشتيمانييه‌وه و لايه‌نى پابه‌ندن و رێگه به توندوتيژى ناده‌ين و له چوارچێوه‌ى ياسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.