ئيسرائيل: ناهێڵين رێڕه‌وێكى شيعيى له نێوان سووريا و ئێران درووست ببێت
هه‌ر شتێك په‌يوه‌ندى به ئاسايشمانه‌وه هه‌بێت ئێمه كارى بۆ ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى ئيسرائيل ئه‌فيگدور ليبرمان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى رێگه نادات رێڕه‌وێكى شيعيى له نێوان ئێران و سووريادا درووست ببێت.
ليبرمان گوتى: هه‌موو ئه‌و كوشتاره‌ى له سووريا رووده‌دات، پرسێكى ناوخۆييه و په‌يوه‌ندى به ئێمه‌وه نييه، به‌ڵام هه‌ر شتێك په‌يوه‌ندى به ئاسايشمانه‌وه هه‌بێت ئێمه كارى بۆ ده‌كه‌ين.
ئه‌م قسانه‌ى ليبرمان دواى ئه‌وه هاتن، فڕۆكه‌كانى ئيسرائيل پێگه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى سووريايان له شارى مسيافى سه‌ر به پارێزگاى حه‌ما بۆمبابارانكرد.
ليبرمان كه سه‌رۆكايه‌تى پارتى راستڕه‌وى توندڕه‌و ده‌كات گوتيشى: هه‌موو شتێك ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێڵين رێڕه‌وێكى شيعى له نێوان ئێران و سووريا درووست ببێت.
سوپاى سووريا رايگه‌ياند، سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017، ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى ئيسرائيل بۆمبابارانى پێگه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپايان له سنوورى پارێزگاى حه‌ما كردووه و به‌و هۆيه‌وه دوو سه‌ربازى سووريا كوژراوون.