عه‌بدولستار مه‌جید: كۆمه‌ڵی ئیسلامی دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه
سه‌عدی پیره: كۆده‌نگی باش له‌سه‌ر پرسه‌كان هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ گه‌یاندنی دوا په‌یامی سیاسی بە كۆمه‌ڵی ئیسلامی ، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گووته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له هه‌ولێر سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد و له لایه‌ن ئه‌میری كۆمه‌ڵ عه‌لی باپیرەوە پێشوازی لێ كرا.
سەعدی ئەحمەد پیرە, گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەڵێ سبەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كۆدەبێتەوە و تا ئێستا لەسەر كۆدەنگی و ھاوبۆچوونی باش لەسەر پرسەكان ھەیە.
هاوكات هه‌ر له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و وەزیری كشتوكاڵیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دەڵێت چاوەڕێی كۆبوونەوەی سبەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی دەكەین كە چ بڕیارێك دەدرێت و لە كۆبوونەوەكاندا چ پرسێك دەخرێتە روو.
له بارەی پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی گوتی: "كۆمەڵی ئیسلامی دژی سەربەخۆیی كوردستان نییە".