بێستوون فایه‌ق: رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له دوا هه‌ناسه‌یدایه
رێككه‌وتنه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
بێستوون فایه‌ق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و گۆڕانەوە ، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، چاوه‌ڕێ ناكات كۆبوونه‌وه‌كه هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی هه‌بێت و به‌دووریشی ده‌زانێت گۆڕان به‌شداری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان گوتیشی: "رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له دوا هه‌ناسه‌یدایه و به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت".