وه‌زیری جه‌نگی داعش كوژرا
له‌گه‌ڵ 4 گه‌وره به‌رپرسی دیاری رێكخراوه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا، بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له پارێزگای دێره‌زوور، وه‌زیری جه‌نگی داعش و 4 گه‌وره به‌رپرس و 40 چه‌كداری رێكخراوه‌كه كوژران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، یه‌كێك له‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی داعش كه له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه، ئه‌بو محه‌مه‌د شیمالی, والی دێره‌زووره.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، گولمرود حه‌لیمۆڤ، كه وه‌زیری جه‌نگی داعشه، به سه‌ختی برینداربووه و وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، پێده‌چێت له ریزی كوژراوان بێت.
به‌رپرسانی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نن، حه‌لیمۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا تاجیسكاتنییه و یه‌كێك بووه له ئه‌ندامی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌ر له‌وه‌ی بچێته ریزه‌كانی داعش له ساڵی 2015.
دێره‌زوور، به دوایین گه‌وره‌ترین شوێنی مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش داده‌نرێت، كه نزیكه‌ی نیوه زیاتری پارێزگاكه‌ی له‌به‌ر ده‌سته.
هه‌فته‌ی رابردووش له رێككه‌وتنێكی نێوان حزبوڵڵاى لوبنان، رژێمی سووریا و رێكخراوی داعش، زیاتر له 700 چه‌كداری رێكخراوه‌كه، له ناوچه‌ی عرسالی سه‌ر سنووری نێوان سووریا و لوبنان، به پاس گه‌یه‌نرانه رۆژئاوای دێره‌زوور.