هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی ئۆپراسیۆنێكی نوێ ده‌ست پێده‌كه‌ن
به‌رپرسێكی باڵای هه‌سه‌ده: 65% شاری ره‌قه كۆنترۆڵكراوه

K24 - هه‌ولێر:
به‌پرسێكی باڵای هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی رۆژی هه‌ینی به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: "هێزه‌كانیان كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، ئۆپراسیۆنێك دژی چه‌كدارانی داعش له باكووری پارێزگای دێره‌زوور ده‌ست پێده‌كه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌سه‌ده گوتوویه‌تی: "ئۆپراسیۆنه‌كه به ئامانجی ده‌ركردنی داعشه له ناوچه‌كانی باكووری دێره‌زوور و رۆژی شه‌ممه به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێ".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "هێرشێكیش له باشووری حه‌سه‌كه‌وه كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی دایه، ده‌ست پێده‌كات و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراواندایه بۆ ده‌ركردنی داعش له شاری ره‌قه".
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی، كه هاوپه‌یمانێتییه‌كی كوردی -عه‌ره‌بییه، ئێستا له باكووری شاری ره‌قه له‌سه‌ر رووباری فورات دژی داعش ده‌جه‌نگن و له ئاسمانیشه‌وه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پاڵپشتیان ده‌كه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی هه‌سه‌ده گوتوویه‌تی: "توانیومانه 65% شاری ره‌قه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنین، له هێرشه‌كه‌ی دێره‌زووریشدا، هه‌سه‌ده به‌ره‌و رووباری فورات ده‌ڕوات له رۆژئاوای پارێزگاكه‌دا كه ده‌كه‌وێته نزیكی سنووری عێراق".