ئازاد جندیانی: پەرلەمانتاران نوێنەری گەل نین
"كەسیان بە دەنگی شەخسی خۆیان نەچونەتە پەرلەمان"
K24 - ھەولێر
ئازاد جندیانی، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پانێلێکدا لە شارۆچکەی مێرگەسۆر رایگەیاند، پەرلەمانتاران نوێنەری گەل نین و كەسیان بە دەنگی شەخسی خۆیان نەچونەتە پەرلەمان.
جندیانی گوتی: "دەگوترێ پەرلەمان پەكخراوە، من لەگەڵ ئەوەنیم پەرلەمان پەك بخرێت، بەڵام من پێموایە پەرلەمان لە رابردوودا بەشێكە لە كێشە".
گوتیشی: "پەرلەمانتاران نوێنەری گەل نین، بەڵكو نوێنەری حزبەكانی خۆیانن، یەك پەرلەمانتار بە دەنگی شەخسی خۆیی دەرنەچووە، ئەگەر رۆڵییشیان گێڕابێت ھەر نوێنەر حزبەكانی خۆیانن".