یەکێتی پاکێجێکی 7 خاڵی گەیانده کۆمەڵ
چهند رۆژێكی دیكه گۆڕان و كۆمهڵ وهڵامی یهكێتی دهدهنهوه
K24 - سلێمانی:
شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای سەردانی بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان، بەھەمانشێوە پاکێجێکی 7 خاڵی گەیاند بە کۆمەڵی ئیسلامی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان کە بڕیاری لەسەردراوە تا 20 مانگ کارابکرێتەوە.
ھەردوولا سەرباری ئەوەی پرۆژەکەی یەکێتی بەگرنگ دەزانن، وەڵامەکەیان خستە دوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانیان کە بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو ئەنجام بدرێت، یەکێتیش دەڵی گەر گۆڕان و کۆمەڵ نەیەنە پێشەوە ئەوە ھەر پەرلەمان کارادەکەینەوە.