ھێشتا یەكێتی دەستی بە بانگەشەی ریفراندۆم نەكردووە

ھۆكاری بێدەنگی بەرپرس و راگەیاندنی یەكێتی ئاشكرا دەكرێت

K24 - سلێمانی

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بە یەكێك لە‌ ھێزە كاریگه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی لە باشووری كوردستان ئەژمار دەكرێت، ھەروەھا لایەنێكی سەرەكیی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانە، هه‌رچه‌نده‌ ده‌ڵێن ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵمه‌تی ریفراندۆم ‌كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌ فه‌رمی ده‌ستیان به‌ بانگه‌شه‌كه‌ نه‌كردووه‌.

کاروان ئەنوەر، ئەندامی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە بێدەنگی حزبەكەی بۆ بانگەشەی ریفراندۆم بە كوردستان24 گوت: "تا ئێستا یەكێتی رۆڵی پارسەنگ دەبینێت، دەیەوێت ماڵی كورد رێككەوێتەوە، كە بڕیاری كاراكردنەوەی پەرلەمان دەرچوو، ئەوكاتە یەكێتی بەپێی پڕەنسیپەكانی ریكلام كردن دەست دەكات بە بانگەشە، ھێشتا لە كوردستانیش بە شێوەیەكی چڕ و پڕ بانگەشە دەستی پێنەكردووە".