لە ئیستانبوڵ گفتوگۆ لەبارەی دەوڵەتی كوردستان دەكرێت
دەوڵەتی كوردستان دەبێتە ھۆی سەقامگیری ناوچەكە
K24 - ئیستانبوڵ
لەشاری ئیستانبوڵ کۆنفرانسێك لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ئەنجامدانی ریفراندۆم لە بەرژەوەندی تورکیایە.
هۆشیار سیوەیلی بە کوردستان24 راگەیاند، ئەوان هاتوون بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەم کۆنفرانسەوە بە خەڵك و حکوومەتی تورکیا بڵێن کە بەهیچ شێوەیەک ریفراندۆم لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەوان نییە، بەڵکو دەوڵەتی داهاتووی کوردستان هۆکاری سەقامگیری دەبێت و بەرژەوەندییەکانی نێوان تورکیا و کوردستان دەپارێزێت.