په‌رله‌مانتارێكى بريتانيا: هه‌موومان سووپاسگوزارى پێشمه‌رگه‌ين
به‌رگرى له ته‌واوى مرۆڤايه‌تى كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى بريتانيا له پارتى پارێزگاران جاك لۆپرێستى رايگه‌ياند، پێشمه‌رگه نه‌ك ته‌نيا به‌رگرى له كوردستان كرد، به‌ڵكو به‌رگرى له ته‌واوى مرۆڤايه‌تى كرد و ئێمه سووپاسگوزارى پێشمه‌رگه‌ين.
له ميانى به‌شداريكردنى له‌و پانێله‌ى كوردستان 24، كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانى بريتانيا تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى و ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلوولى ئه‌مساڵ سازيكرد، جاك لۆپرێستى گوتى: داوا ده‌كه‌م په‌رله‌مانى بريتانيا پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات و چاودێرى بريتانيش ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێن بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى پرۆسه‌ى راپرسى بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: راسته حكومه‌تى بريتانيا كۆمه‌ك و پشتيوانى لۆجستى و ته‌ندرووستى گه‌ياندووه‌ته پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئێمه خوازيارين ئه‌و هاوكارى و پشتيوانييانه زۆرتر بن.
ئه‌مڕۆ كوردستان 24 به هاوكارى رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گراف و سه‌نته‌رى پێشخستنى كورد له له‌نده‌ن له باره‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ريفراندۆمه‌وه پانێلێكى له په‌رله‌مانى به‌ريتانيا ساز كرد.
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا و له ميانى چالاكييه‌كان بۆ پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ئه‌نجامدانى راپرسى بڕياره له هه‌فته‌ى داهاتوو رۆژنامه‌ى ده‌يلى ته‌له‌گرافى بريتانيى پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بڵاو بكاته‌وه.
ئامانجى پانێله‌كه خستنه‌ڕووى پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه له ناوه‌نده ره‌سمييه‌كانى بريتانيا.
يه‌كه‌م: نه‌ديم زه‌هاوى ئه‌ندامى په‌رله‌مان له پارتى پارێزگاران.
دووه‌م: جاك لۆپرێستى، له پارتى پارێزگارانى بريتانيا.
سێيه‌م: كاروان جه‌مال تاهير نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له بريتانيا.
چواره‌م: نوره‌دين سه‌عيد وه‌يسى به‌ڕێوبه‌رى گشتى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 بۆ راگه‌ياندن و توێژينه‌وه.
پانێله‌كه له لايه‌ن گارى كێنت، به‌رپرسى گرووپى په‌رله‌مانتارانى دۆستى كورده له په‌رله‌مانى بريتانيا.
پێشتريش له ته‌مموزى ئه‌مساڵدا كوردستان 24، له كۆنگرێسى ئه‌مريكا چالاكييه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌نجامدا و ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له كه‌سايه‌تى و سياسه‌تمه‌داران و كۆنگرێسمانه‌كانى ئه‌مريكا به‌شدارييان تێدا كرد.
كوردستان 24 به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام رووماڵى چالاكييه‌كانى تايبه‌ت به پرسى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات و هاوكات بۆ هه‌مان مه‌به‌ستيش چه‌ندين چالاكى جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌دات.