ریال مەدرید بەفەرمی یاریزانێکی بڕازیلی گواستەوە ریزەکانی
رۆدریگۆ لە گریمیۆی بڕازیلییەوە پەیوەندیی بە ریال مەدرید دەکات
K24- هەولێر
ریال مەدرید بەفەرمی رۆدریگۆی ناوەڕاستکاری یانەی فلامینگۆی بڕازیلی گواستەوە ریزەکانی.
ناڤۆریزۆنیتۆ، سەرۆکی یانەی گریمیۆی بڕازیلی ئەمڕۆ پێنجشەممە (14ی سێپتێمەری 2017) بەفەرمی گواستنەوەی رۆدریگۆی 17 ساڵانی بۆ ریزی یانەی ریال مەدرید ئاشکراکرد و دووپاتی کردەوە 'رۆدریگۆ بۆ ماوەی شەش وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید دەکات و ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت و سەرەتای ساڵی داهاتوو لەگەڵ ریال مەدرید کاستیا دەست بە یاریکردن دەکات'.
رۆدریگۆ کە لەوەتەی 2014 پەیوەندی بە ریزەکانی گریمیۆ کردووە و لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەکات، دەبێتە دووەم یاریزانی لاوی بڕازیلی لە دوای ڤینیسیۆس جۆنیۆر پەیوەندیی بە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە بکات.