پێکان دوو مانگ کۆڤاسیچ لە ریال مەدرید دوور دەخاتەوە
کۆڤاسیچ بەهۆی پێکانەوە لە ریال مەدرید دادەبڕێت
K24- هەولێر
ماتیۆ كۆڤاسیچی ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌درید به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی تووشی بووه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ لە یاریکردن داده‌بڕێت.
ئه‌م یاریزانه كڕواتییه له یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئاپۆیلی قوبڕسی به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه به‌پێی پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌م یاریزانه دوو مانگ له یاریكردن داده‌بڕێت، به‌ڵام ریال مه‌درید تا ئێستا به‌فه‌رمی راینه‌گه‌یاندووه، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه پێكانه‌كه‌ی كۆڤاسیچ له ماسولكه‌كانی قاچی راستیه‌تی.