كوڕه‌كه‌ى بن لادن په‌يامێك ئاراسته‌ى چه‌كدارانى قاعيده ده‌كات
له سووريا رووبه‌ڕووى شيعه و ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د ببنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
كوڕى ئوسامه بن لادن، دامه‌زرێنه‌رى رێكخراوى قاعيده، داواى له لايه‌نگرانى كرد، له سووريا رووبه‌ڕووى شيعه و ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د ببنه‌وه.
حه‌مزه‌ى كوڕى ئوسامه له تۆمارێكى ده‌نگيدا كه له پێگه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌حابى لايه‌نگرانى له ئه‌ندۆنيزيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، داوايكردووه، به‌ر له له‌ده‌ستچوونى ره‌وشه‌كه لايه‌نگرانى له سووريا به خۆ بكه‌ون.
ئه‌مريكا حه‌مزه بن لادنى خستووه‌ته ليستى ره‌شى تيرۆره‌وه و سزاى دارايى و ياسايى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، حه‌مزه بن لادنى وه‌ك تيرۆريستێكى نێوده‌وڵه‌تى ناساندووه.
له مانگى ئابى 2015دا رێكخراوى قاعيده پشتيوانى خۆى بۆ ئه‌و كوڕه‌ى ئوسامه بن لادن ده‌ربڕيوه.
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان حه‌مزه سوودى له شكستى داعش وه‌رگرتووه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه په‌ڕاگه‌نده بوونه.
له رابردوودا حه‌مزه له‌گه‌ڵ دايكى و منداڵه‌كانى ديكه‌ى خێزانى ئوسامه بن لادندا گواستراوه‌ته‌وه بۆ جه‌لال ئابادى پاكستان و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكيش له ئێران له ژێر حوكمى نيشته‌جێبوونى زۆره ملێ بووه.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا، حه‌مزه چه‌ندين نامه‌ى بۆ باوكى نارد و داوايكردووه، رێگه بدات بچێته ريزى چه‌كدارانى قاعيده.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم