شتیگن: هەرگیز گۆڵەکەی مارکۆ ئەسینسیۆم لەیاد ناچێت

شتیگن: بێنزێما یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەو هێرشبەرانەی رووبەڕووم بوو بێتەوە

K24- هەولێر

تێر شتێگن هێشتا ئەو گۆڵەی لەیاد نەکردووە کە مارکۆ ئەسینسیۆ لە دوایین کلاسیکۆ لە جامی سوپەری ئیسپانیا لێی کرد و ئەو گۆڵپارێزەی بارسێلۆناش بێنزێما بە هێرشبەرێکی مەترسیدار ناو دەبات.

ئاندرێ تێر شتێگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەبارەی ناخۆشترین کاتەکانی ژیانی دەڵێت 'هەرگیز ئەو گۆڵە لەیاد ناکەم کە مارکۆ ئەسینسیۆ لە دوایین کلاسیکۆ لێی کرد، هەرگیزیش دۆڕنمان لە جامی سوپەری ئیسپانیای 2015 لە بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو لەیاد ناکەم'.

ئەسێنسیۆ لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە یاریی چوون و گەڕانەوە دوو گۆڵی سەرنجڕاکێشی لە بارسێلۆنا کرد و پێشتر ئەسێنسیۆ ئەو دوو گۆڵەی بە گرنگترین گۆڵی ژیانی وەرزشی خۆی دانابوو.

تێر شتێگن لەبارەی مەترسیدارترین ئەو هێرشبەرانەی رووبەڕووی بوونەتەوە دەڵێت 'رۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی لە بایرن میونشن، کەریم بێنزێما لە ریال مەدرید و ئادۆرێز لە ئاتلێتیک بلباو لە مەترسیدارترین ئەو هێرشبەرانەن رووبەڕووم بوونەتەوە'. گۆڵپارێزەکەی بلاوگرانا لەبارەی خۆشترین ساتەکانی ژیانی خۆیشی دەڵێت 'بەدەستهێننای نازناوی چامپیۆنزلیگی 2015 و ریمۆنتادای بەرامبەر پاریس سانجێرمان خۆشترین ساتی ژیانمن'

 

ڤیدیۆ: گۆڵی ئەسینسیۆ لە یاریی چوونی جامی سوپەری ئیسپانیا

 

ڤیدیۆ: گۆڵی ئەسینسیۆ لە یاریی گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا