دەبێت وەین روونی 100 کاتژمێر بێبەرامبەر کار بۆ حکومەت بکات

روونی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵ سڕ دەکرێت

K24- هەولێر

وەین روونی بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵ بە سەرخۆشی دادگایی کرا و بۆ ماوەی دوو ساڵ ناتوانێت ئۆتۆمبێڵ لێبخوڕێت.

ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی ئەوەی رۆژی 1ی ئەم مانگە روونی بە مەستی ئۆتۆمبێڵی لێخوڕیبوو و لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرابوو، لە دادگە ئامادە بوو و دادوەر بڕیاری دا روونی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵ سڕ بکات و هێرشبەرەکەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی دەبێت بۆ ماوەی 100 کاتژمێر بێبەرامبەر کار بۆ حکوومەت بکات، لە کاتێکدا لەم ماوەیە 89,265 پاوەند لە یانەی ئێڤەرتۆن وەردەگرێت.

پێشبینی دەکرێت روونی لەلایەنی یانەی ئێڤەرتۆنیشەوە سزا بدرێت و دوای ئەوەی تۆمەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵی بە سەرخۆشی لەسەر ساخ بووەوە، لەوانەیە یانەی ئێڤەرتۆن مووچەی دوو هەفتەی لێ ببڕێت کە دەکاتە نزیکەی 300 هەزار پاوەند.

وەین روونی لە کاتی ئامادەبوونی لە دادگە
وەین روونی لە کاتی ئامادەبوونی لە دادگە
وەین روونی لە کاتی ئامادەبوونی لە دادگە
وەین روونی لە کاتی ئامادەبوونی لە دادگە
وەین روونی لە کاتی ئامادەبوونی لە دادگە
وەین روونی لە کاتی ئامادەبوونی لە دادگە