ھۆکاری راستەقینەی پێکانە قوڕسەکەی پۆڵ بۆگبا ئاشکرا بوو
میدیاكان بریتانیا هه‌واڵێكی ناخۆش له باره‌ی پۆگبا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی بڕیتانیا، ماوەی دوورکەوتەنه‌ی پۆگبایان به‌هۆی پێكانه‌وه لە یاریگاکاندا راگەیاند و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن کە لە نێوان 2 مانگ تا 4 مانگدا ناگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 18 ئه‌یلوولی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه ھۆکاری سەرەکی پێکانە قورسه‌كه پۆگبا بۆ ئەوە دەگەڕێته‌وە کە مەشق و راھێنانێکی چڕوپڕی بە تەنھا لە دەرەوەی بەرنامەی راھێنانەکانی یانەکە ئەنجامداوە و ئه‌مه‌ش به خراپ به سه‌ریدا شكاوه‌ته‌وه و تووشی گرژبوونی ماسوولكه و پێكانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بۆته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، پۆگبا له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر یانەکانی لێڤەرپوول، چێڵسی، تۆتێنھام، ئارسێناڵ و مانچێستەر سیتی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له یارییه‌كانی باڵاوتنی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا ناتوانێت یاوه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بیلارووسیا بكات و له یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگیش بێبه‌ش ده‌بێت.
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد لە دوایین پرێس كۆنفرانسی ره‌تی كرده‌وه كه ھیچ قسەیەک دەربارەی بۆگبای ناوەڕاستکاری بکات و گوتیشی: من نازانم ماوەی 12 رۆژ یان 3 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
پۆڵ پۆگبا له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانه‌ی بازلی سویسڕا لە ژێیەکانی ئەژنۆی تووشی پێکانێکی تووند بوو.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم