شۆكێكی گه‌وره.. رۆناڵدینهۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و شوێنی دێمبلی پڕ ده‌كاته‌وه
پێشبینی ده‌كرێت به‌شداریی یارییه‌كانی مانگی داهاتووی بارسا بكات
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، دوای پێكانه درێژخایه‌نه‌كه‌ی عوسمان دێمبلی، به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌یانه‌وێت سوود له ئه‌زموونی رۆناڵدینهۆی ئه‌ستیره‌ی پێشوویان وه‌ربگرین و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بیكه‌نه شوێنگره‌وه‌ی دێمبلی.
میدیاكانی ئیسپانیا، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی هه‌ست به ته‌نیایی و هیلاكبوونێكی زۆر ده‌كات، له‌م پێناوه‌دا ده‌یانه‌وێت رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ بۆ پێكهاته‌ی یانه‌ی بارسا بۆ یارییه‌كانی داهاتوو بگه‌ڕێننه‌وه.
میدیاكان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه رۆناڵدینهۆ تا ئێستا به فه‌رمی بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن نه‌داوه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت دوای 5 ساڵ جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه كامپ نوو.
رۆناڵدینهۆ پێشتر له یانه‌ی گریمۆی به‌رازیلی ده‌ستی به‌یاریكرن كرد، دواتر له ته‌مه‌نی 21 ساڵ درێسی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پۆشی، پاشان له هاوینی 2008 په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، دوای 5 ساڵ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێهێشت، ئێستاش باڵیۆزی فه‌رمی بارسێلۆنایه.