"چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی به نهێنی پشتگیریی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن"
رۆژنامه‌ی تایمز: پێشتر ئیسرائیل به ئاشكرا پاڵپشتی خۆی راگه‌یاندووه

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی به نهێنی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا پاڵپشتی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و روونیكردووه‌ته‌وه كه، ئه‌و سیاسه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌ڵێت "دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه" داڕێژراوه.
به گویره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی تایمز، ئیسرائیل به ئاشكرا پاڵپشتی ریفراندۆمی كوردستان ده‌كات و شانشینی سعوودیه‌ش به نهێنی، چونكه هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه پێیانوایه، جیابوونه‌وه‌ی كوردستان، چانسی درووستبوونی بریكارێكیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنی كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا سنوورێكی چیایی درێژی هه‌یه.
پێشتر بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل گووتبووی : "ئیسرائیل پاڵپشتی ئه‌و هه‌وڵه ره‌وایه‌ی گه‌لی كورد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت به خۆیان".
هه‌روه‌ها لێدوان و هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی ئیمارات له‌سه‌ر پاڵپشتی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق بینراوه‌و یه‌كێك له‌وانه‌ش، سه‌رۆكی ناوه‌ندی سیاسه‌ته‌كانی ئیماراتی، ئیبتیسام كهتبی بووه‌و به گوێره‌ی پێگه‌ی العربی الجدید، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بۆ هاوكاریكردنی ریفراندۆمی كوردستان، یاداشتێكی لێكتیگهیشتنی واژۆ كردووه، هه‌ر چه‌نده به‌رپرسانی هه‌رێم زانیاری له‌و شیوه‌یان پشت‌راست نه‌كردووه‌ته‌وه.
له لێدوانهكانیشیدا رایگه‌یاندووه : "ئه‌گه‌ر كوردستان سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت و به ته‌واوی له به‌غدا جیابێته‌وه، ئه‌وكاته ئه‌بوزه‌بی دان به سه‌ربه‌خۆییاندا ده‌نێت.
به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین جار له گوتاره‌كانیدا رایگه‌یاندووه: "ریفراندۆم مافێكی سرووشتی خه‌ڵكی كوردستانه و ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر عێراق و وڵاتانی دراوسێ".
كه‌چی لێره و له‌وێ به‌رپرسی عێراقی و ئێرانی هه‌ن، ده‌وڵه‌تی كوردستان به مه‌ترسی ناو ده‌به‌ن و كه‌سانێكی وه‌ك نووری مالكی، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق و ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی، به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی "شاره‌زایانی رێبه‌ریی" به ئیسرائیلی دووه‌م ناوی ده‌به‌ن.