پەرلەمانی كوردستان بانگێشتی پەرلەمانتاران دەكات
راگەیەندراوێك لە پەركەمانی كوردستانەوە
K24 - ھەولێر
پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بە واژووی جەعفەر ئێمنكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان، بۆ دانیشتنی ژمارە 1 ئاسایی خولی پایزە، پەرلەمانتاران بانگێشتی كۆبوونەوەی رۆژی شەممە دەكات.
لە راگەیەندراوەكەی پەرلەمان ھاتووە: "بەپێی حوكمی بڕگە 1ی ماددەی 5 و بڕگە 2 ی ماددەی 17 لە پەیڕەوی ناوخۆی، پەرلەمانی كوردستان ژمارە 1 ساڵی 1992 بڕیارماندا بانگێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە 1 ئاسایی خولی پایزە".
رۆژی 15/9/2017، پەرلەمانی كوردستان كاراكرایەوە و لە دانیشتنی یەكەمدا بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی پەسند كرد.
