هێزه‌كانی عێراق داوای هه‌ماهه‌نگی له پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
له‌م رۆژانه‌دا فه‌رمانده‌كانی پیشمه‌رگه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌ستا ره‌سووڵ، به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 21/9/2017 رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، یاداشتێكیان له سه‌ركرده‌كانی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش، ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ رزگاركردنی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه پێگه‌یشتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌م رۆژانه‌دا فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان كۆده‌بێته‌وه.
وه‌ستا ره‌سووڵ به میدیاكانی عێراقی گوتووه: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یاداشتێكی فه‌رمیان له سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش وه‌رگرتووه كه فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا نوێنه‌رایه‌تی كردوون، له‌و یاداشته‌دا رێوشوینه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ كۆنترۆڵكردنی قه‌زای حه‌یجه، كه 55 كیلۆمه‌تر له كه‌ركووكه‌وه دووره، روونكراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی ئه‌مرۆ ده‌ستیپێكردووه، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌ژمار ده‌كرێت و به‌ری چه‌پی شرگات و گونده‌كانی میحوه‌ره‌كه ده‌گرێته‌وه و دووره له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كه له چه‌ندین میحوه‌ره‌وه پارێزگای كه‌ركووك ده‌پارێزن و رێگه‌یان نه‌داوه چه‌كدارانی داعش هیچ پێشڕه‌وییه‌ك له میحوهرهكانیانهوه بكه‌ن".
وه‌ستا ره‌سو،ل گوتوویه‌تی: "سه‌ركرده‌ی سه‌ربازییه گرنگه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یاداشتی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش كۆده‌بنه‌وه".
حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی به‌ری چه‌پی شڕگات و حه‌ویجه‌ی راگه‌یاند.