ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم پێشنیازە نێودەوڵەتییەكان تاوتوێ دەكات
شاندێكی باڵای كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم له كۆبوونه‌وه دایه و پێشنیازە نێودەوڵەتییەكان تاووتوێ دەكات.
په‌یامنێری كوردستان 24 له پیرمام رایگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی پێكرد و تێیدا پێشنیازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی وڵاتانی زلهێزه‌وه پێشكه‌ش به سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد كراون، تاووتوێ ده‌كرێن.
شه‌وی رابردووش، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له سلێمانی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق بڕیاریاندا شاندێكی باڵای كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار باسی لێوه‌كراوه و بڕیاره بۆ هه‌ندێك پرسی تایبه‌تی وه‌كو سنوور، ئاو و نه‌وت و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌و شانده باڵایه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی عێراق كۆببێته‌وه و له دوو رۆژی داهاتوودا، سه‌ردانی به‌غدا بكات.