رێكخراوى UNPO پشتيوانى له ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كات
ره‌خنه له حكومه‌تى عێراق ده‌گرێت و داواش ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێز له راى خه‌ڵكى كوردستان بگرێت
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى (UNPO)ـى كه تايبه‌ته به‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ى نوێنه‌ريان له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان نييه و ئۆفيسى سه‌ره‌كى له برۆكسلى پايته‌ختى به‌لجيكايه له راگه‌يه‌ندراوێكدا، پشتيوانى خۆى بۆ ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دووپاتده‌كاته‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌م ريفراندۆمه يه‌كجار گرنگه بۆ خه‌ڵكى كوردستان و ده‌رفه‌تێكى گرنگيشه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به شێوه‌يه‌كى سياسييانه و يهكسانانه و دابينكردنى مافى ئه‌و گرووپه ئاينى و نهتهوهييانهيه له كوردستان ده‌ژين.
رێكخراوه‌كه به ته‌واوى پشتگيرى مافى بڕياردانى چاره‌نووسى گه‌لى كورد ده‌كات، كه سه‌رده‌مێكى زۆره چاوه‌ڕێى ئه‌و كاته‌يه.
هه‌روه‌ها (UNPO) داوا له به‌غداش ده‌كات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كوردستان به (به‌ڵێ) ده‌نگيان دا به ئه‌رێنى پێشوازى له بڕياره‌كه بكات.
رێكخراوه‌كه ره‌خنه‌ش له حكومه‌تى عێراق ده‌گرێت كه دژى ريفراندۆم وه‌ستاوه‌ته‌وه و داواش له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات رێز له بڕيارى خه‌ڵكى كوردستان بگرێت.
بڕياره رۆژى 25ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017، له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم پرۆسه‌ى ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ئه‌نجامبدرێت و حكومه‌تى عێراق و ژماره‌يه‌ك لايه‌نى سياسى عێراقى دژى پرۆسه‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
