ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستیپێكرد و يه‌كه‌م ده‌نگده‌ر بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
یه‌كه‌م هاووڵاتی له‌م وڵاته‌وه ده‌نگیدا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ستیپێكرد و یه‌كه‌م هاووڵاتیش له وڵاتی چینه‌وه، ده‌نگیدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان، كه‌مێك پێش ئێستا، لینكی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی، له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌كتیڤ كراوه و هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
كۆمیسیۆنی باڵا لینكی www.e-voting.krd تایبه‌ت كردووه بۆ ده‌نگدانی هاووڵاتییان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به شێوازی ئه‌لیكترۆنی.
ده‌نگدان به شێوازی ئه‌لیكترۆنی له 23ی ئه‌یلووله‌وه ده‌ستپێده‌كات و وڵاتی چین نزیكه‌ی 5 كاتژمێر له پێش هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه، واتا ئێستا كاتژمێری 12 شه‌و لایداوه و بووه‌ته رێككه‌وتی 23ی ئهیلوول.