بە ڤیدیۆ... كوردستانیانی دەرەوەی وڵات دەتوانن بەمشێوەیە دەنگ بدەن

كۆمسیۆن وردەكاری چۆنیەوتی دەنگدانی ریفراندۆم بۆ دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات رووندەكاتەوە

K24 - ھەولێر

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی گرتە ڤیدیۆیەكدا وردەكاری چۆنیەتی دەنگدانی ریفراندۆم بۆ كوردستانیانی دەرەوەی كوردستان رووندەكاتەوە.

كۆمسیۆن كوردستانیانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات ئاگادار دەكاتەوە: "سەردانی ئەم لینكە بكەن و ئەگەر خۆت تۆمار نەكردووە سەرەتا خۆت تۆمار بكە و مەرجەكانی خۆ تۆماركردن و دەنگدان بخوێنەوە، شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستات بە شێوەی خۆكار لەسەر نەخشەی جیھان دیار دەكرێت".

كۆمسیۆن ئەوەشی روونكردووەتەوە: "كلیك لەسەر ھەنگاوی دووەم بكە و ژمارەی مۆبایلەكەت بە دروستی بنووسە و كلیك لەسەر كورتەنامە بكە كۆدێك بە رێگەی كورتە نامە دەنێردرێت بۆ مۆبایلەكەت و كۆدی ھاتوو لە شوێنی داواكراو بنووسە. ھەروەھا لە ھەنگاوی سێیەم دەبێ زمانی كیبۆردەكەت بگۆڕی بۆ زمانی كوردی یان عەرەبی و ناوی خۆت و ژمارەی رەگەزننامەكەت بنووسە".

كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان چەند رێنماییەكی دیكە ھەیە بە ڤیدیۆ روونكردووەتەوە كە كوردستانیان بە بینین و گوێ لێگرتنی لە ڤیدیۆكە دەتوانن بە ئاسانی دەنگ بدەن.