یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ بێ ئەوەی گۆڵیان لێبکرێت سەرکەوتنیان بەدەستهێنا
لۆکاکۆ، مۆراتا و ستێرلین یانەکانیان بەرەو سەرکەوتن برد
K24- هەولێر
یانەکانی چێڵسی، مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد لە گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ بێ ئەوەی هیچ گۆڵێکیان لێبکرێت سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و پرۆڤەیەکی باشیان بۆ یارییەکانیان لەم هەفتەیەی چامپیۆنزلیگ ئەنجام دا.
چێڵسی بە سەرکردایەتی مۆراتا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە ستۆک سیتی میوانی بردەوە و لە یارییەکەدا ئاڵڤارۆ مۆراتا هاتریکی تۆمارکرد و پێدرٶ رۆدریگێزیش گۆڵەکەی دیکەی تۆمارکرد
راستییەکانی یارییەکە
لەوەتەی هاتریکی دیێگۆ کۆستا لە 2014وە هاتریکەکەی ئاڵڤارۆ مۆراتا یەکەم هاتریکە یاریزانێکی چێڵسی تۆماری بکات
-
ئاڵڤارۆ مۆراتا لە پرێمەرلیگ 6 گۆڵی لەگەڵ چێڵسی کردووە، 4 گۆڵی بە ئەسیستی ئازپیلیکوێتا بووە!
مۆراتا یەکەم هاتریکی بە درێسی چێڵسی تۆمارکرد
ئاڵڤارۆ مۆراتا لە پرێمەرلیگ (6 یاری،7 گۆڵ2، ئەسیست)
چێڵسی تاکو ئێستا لە پرێمەرلیگ 12 گۆڵی کردووە، 10 گۆڵی لە رێگەی یاریزانە ئیسپانییەکان بووە، واتە %83ی گۆڵەکانی چێڵسی لەلایەن ئیسپانییەکانەوە تۆمارکراون
بۆیەکەمجار ئاڵڤارۆ مۆراتا بە پێ گۆڵی لەگەڵ چێڵسی کرد (پێشتر 3 گۆڵ و 2 ئەسیستی بە سەر کردبوو)

لەلایەکی دیکەوە مانچێستەر یونایتدیش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ساسامتۆنی بردەوە و تاکە گۆڵی یارییەکەش رۆمێلۆ لۆکاکۆی کرد، کە لۆکاکۆ لە 8 یاری 8 گۆڵی بۆ مان یو کردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە.

مانچێستەر سیتی لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە و ئەمجارەیان گۆڵبارانی کریستال پاڵاسی کرد و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
رەحیم ستێرلینگ دووانەی لە یارییەکە تۆمارکرد و سێرخیۆ ئەگوێرۆ، فابیان دێلف و لیرۆی سانێش گۆڵەکانی دیکەی مان سیتیان تۆمارکرد.
رەحیم ستێرلینگ لە دوایین 4 یاری 5 گۆڵی لە پرێمەرلیگ بۆ مان سیتی کردووە، لە کاتێکدا لە 31 یاریی پێشووتر ئەوەندە گۆڵی نەکردبوو

