حزبه كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك: ریفراندۆم له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت
یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداری نه‌كردووه
K24 - كه‌ركووك:
هه‌شت حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد له كه‌ركووك پابه‌ند بوونی خۆیان به واده‌ی دیاریكراو بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و داوا له خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌كه‌ن رۆژی 25ی ئهیلوول، به شانازییه‌وه، بچنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی هه‌شت حزبه كوردستانییه‌كه‌ی كه‌ركووك، كه دوای كۆبوونه‌وه‌كه بڵاویانكرده‌وه، پابه‌ندن به بڕیار و راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له شاری كه‌ركووك.
هاوكات پشتگیری له ئیداره و پارێزگا ده‌كه‌ن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه و ده‌ستخۆشیشی له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی و به‌رپرسانی ئه‌و حزبه له كه‌ركووك، داوایانكرد ریفراندۆم له شاره‌كه ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵام نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، رایگه‌یاند، ریفراندۆم له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت و داواشی له خه‌ڵك كرد، رۆژی 25ی ئهیلوول بچنه سه‌ر سندووقه‌كان و به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن.
