"دەوڵەتی كوردستانی دەبێتە ھۆی سەقامگیری ناوچەكە"
كوردستان ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ببنه دوو دراوسێی باش
K24 - ھەولێر
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی گڵۆبه‌ڵ پۆستی ئینگلیزی، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم رایگه‌یاند كه كوردستان ده‌یه‌وێت ببێته دراوسێیه‌كی باش بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و ببێته فاكته‌رێكی سه‌قامگیر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها فه‌لاح مسته‌فا، لهنیویۆڕكهوه به‌و رۆژنامه ئینگلیزیه‌ی راگه‌یاندووه، ریفراندۆم یه‌كه‌م هه‌نگاوی گه‌لی كوردستان ده‌بێت بۆ بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیان، به‌ڵام ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه كورد سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه به شێوه‌یه‌ك ئاشتیانه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامبدات و كورد ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا ببنه دوو دراوسێی باش.