له‌یلا زانا نامه‌یه‌ك بۆ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نیرێت
له رێگه‌ی نامه‌كه‌وه ئه‌م داوایه‌ی لێكردووه
K24 - هه‌ولێر:
له‌یلا زانا، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، بۆ پیشتگیریكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و داوای پاڵپشتیكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی لێده‌كات.
له‌یلا زانا له مامه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ریفراندۆم رێگه‌یه‌كی دیموكراتی و ئاشتیخوازانه‌یه و خه‌ڵك بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی بڕیار ده‌دات.
هاوكات راشیده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته دراوسێكانی كوردستان سنووری خۆیان بزانن و زمانێكی گونجاو و به‌رپرسیارانه به‌كارهێنن و ده‌سته‌به‌رداری هه‌ڕه‌شه‌كردن ببن.
نامه‌كه‌ی له‌یلا زانا له كاتێكدایه، بڕیاره ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له 25ی ئه‌یلوول، له باشووری كوردستان ئه‌نجام بدرێت و زۆربه‌ی ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، ده‌نگی به‌ڵێ زۆرینه‌ی ره‌ها به‌ده‌ست بهێنێت.
