كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى گه‌يشته‌وه كه‌ركووك
به مه‌به‌ستى چاودێريكردنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى گه‌يشته‌وه شارى كه‌ركووك به مه‌به‌ستى چاودێريكردنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
ئه‌مڕۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ له پيرمام به‌شداريكرد له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم و دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه گه‌ڕايه‌وه بۆ شارى كه‌ركووك.
ئه‌م سه‌ردانه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ دواى ئه‌وه دێت كه هه‌ريه‌ك له پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و يه‌كگرتووى ئيسلامى ئه‌مڕۆ جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه پرۆسه‌ى ريفراندۆم له كه‌ركووك ئه‌نجامده‌درێت.
له باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ، مه‌سعودى مه‌لا هه‌مزه به‌رپرسى راگه‌ياندنى جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى، پشتڕاستيكردهوه، ئه‌مڕۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركووك و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى له نزيكه‌وه ئاگاداربوونه له ره‌وشى كه‌ركووك و چاودێريكردنى پرۆسه‌ى ريفراندۆم.