به وێنه و ڤیدیۆ.. كوردانی ئیسرائیل له به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند
به ئاڵای كوردستان و جلوبه‌رگی كوردییه‌وه پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌رده‌بڕن
K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 100 سه‌د كه‌س، له به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی له ئۆرشه‌لیم (قودس)، پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نیشاندا و خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاند.
گردبوونه‌وه و رێوڕه‌سمی پشتگیرییه‌كه، به‌سه‌رپه‌رشتی ئیلان پشده‌ری، ئه‌ندامی رێكخراوی جووه‌كانی كورد بووه‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئیسرائیل و توێژه‌ر به‌شدارییان تێدا كرد.
هه‌ریه‌ك له هێرچل لیڤی، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه و ئێدی كۆهین، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شدارییان له گردبوونه‌وه‌كه كردووه.
ئاماده‌بووانی گردبوونه‌وه‌كه، وێڕای گوتنه‌وه‌ی درووشمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان و پشتگیریكردن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، به شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ، خۆشحاڵی خۆیشیان به بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ده‌ربڕی.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)