به‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ.. كوردانی ئیسرائیل له‌ به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند

به‌ ئاڵای كوردستان و جلوبه‌رگی كوردییه‌وه‌ پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌رده‌بڕن

K24 - هه‌ولێر:

نزیكه‌ی 100 سه‌د كه‌س، له‌ به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌ ئۆرشه‌لیم (قودس)، پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نیشاندا و خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاند.

گردبوونه‌وه‌ و رێوڕه‌سمی پشتگیرییه‌كه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی ئیلان پشده‌ری، ئه‌ندامی رێكخراوی جووه‌كانی كورد بووه‌و  چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئیسرائیل و توێژه‌ر به‌شدارییان تێدا كرد.

هه‌ریه‌ك له‌ هێرچل لیڤی، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه‌ و ئێدی كۆهین، مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شدارییان له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌ كردووه‌.

ئاماده‌بووانی گردبوونه‌وه‌كه‌، وێڕای گوتنه‌وه‌ی درووشمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان و پشتگیریكردن له‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، به‌ شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ، خۆشحاڵی خۆیشیان به‌ بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ده‌ربڕی.