نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان داده‌نرێت
پارێزگاری كه‌ركووك و هاوژینه‌كه‌ی به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه به‌شداری ده‌نگدانیان كرد
K24 - هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌یدا پێكه‌وه به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی شاری كه‌ركووك به‌شداریی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كرد‌و ده‌نگیاندا.
پاش ده‌نگدانه‌كه له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان گووتی: "ئه‌مرۆ رۆژێكه له ژیانی هه‌موومان بیرمان ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێت بۆ نه‌وه‌كانمانی باس بكه‌ین كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دانرا".
پارێزگاری كه‌ركووك له پێناو كوردستانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، داوای له سه‌رجه‌م خه‌ڵكی پارێزگاكه و كوردستان كرد به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گووتی: "سبه‌ینێ ده‌وام دهستپێدهكاتهوهو ده‌چینه قۆناغێكی نوێ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان دابین بكه‌ین".
پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند: "كه‌ركووك ئارامه و خه‌ڵكی كه‌ركووك له ئارامیدان و هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه".