نرخی یاریزانانی سەرجەم یانەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ

مانچێستەر سیتی خاوەنی گرانبەهاترین پێکهاتەیە لە چامپیۆنزلیگ

K24- هەولێر

نرخی ئەو یاریزانانەی لەم وەرزە لە ریزی هەر 32 یانەکەوە بەشداریی چامپیۆنزلیگ دەکەن نزیکەی 7 ملیار یۆرۆیە و مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش لەسەر ئاستی تیپەکان خاوەنی گرانبەهاترین تیپە و نرخی یاریزانانی سیتیزنس دەگاتە زیاتر لە 745 ملیۆن یۆرۆ.

لە ریزی یانەکاندا، ئەپۆیل نیقۆسیای قوبرسی هەرزانترین پێکهاتەی هەیە و نرخی یاریزانەکانی تەنیا 200 هەزار یۆرۆیە، واتە نرخی یاریزانانی مانچێستەر سیتی 37 ئەوەندەی نرخی یاریزانانی ئەپۆیل نیقۆسیای قوبرسییە.

 

1- مانچێستەر سیتی ئینگلیزی       746,95 ملیۆن یۆرۆ

2- مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی    731,93 ملیۆن یۆرۆ

3- پاریس سانجێرمانی فڕەنسی        624,9 ملیۆن یۆرۆ

4- چێڵسی ئینگلیزی                  521 ملیۆن یۆرۆ

5- بارسێلۆنای ئیسپانی         511,97 ملیۆن یۆرۆ

6- ریال مەدریدی ئیسپانی           472 ملیۆن یۆرۆ  

7- یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی      462,02 ملیۆن یۆرۆ 

8- لیڤەرپوولی ئینگلیزی       483,7 ملیۆن یۆرۆ

9- بایرن میونشنی ئەڵمانی       352,5 ملیۆن یۆرۆ

10- تۆتێنهام هۆتسپێرسی ئینگلیزی    333,44 ملیۆن یۆرۆ

11- بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی     247,33 ملیۆن یۆرۆ

12- ناپۆلی ئیتاڵی    216,57 ملیۆن یۆرۆ

13- ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی   207,91 ملیۆن یۆرۆ

14- رۆمای ئیتاڵی    197,05 ملیۆن یۆرۆ

15- مۆناکۆی فڕەنسی   192,5 ملیۆن یۆرۆ

16- سێڤییای ئیسپانی   137,4 ملیۆن یۆرۆ

17- لایپزیگی ئەڵمانی  121,3 ملیۆن یۆرۆ

18- بێنفیکای پۆرتوگاڵی   92,64 ملیۆن یۆرۆ

19- پۆرتۆی پۆرتوگاڵی    79,85 ملیۆن یۆرۆ

20- سپارتاک مۆسکۆی رووسی  78,65 ملیۆن یۆرۆ

21- شاختار دۆنێستکی ئۆکراینی   72,84 ملیۆن یۆرۆ

22- سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی   50,52 ملیۆن یۆرۆ

23- فێینۆردی هۆڵەندی     44,5 ملیۆن یۆرۆ

24- ئاندێرلەختی بەلجیکی   39,6 ملیۆن یۆرۆ

25- ئۆڵمپیاکۆسی یۆنانی    34 ملیۆن یۆرۆ

26- سێلتیکی سکۆتلەندی   33,22 ملیۆن یۆرۆ

27- بازلی سویسڕی   25 ملیۆن یۆرۆ

28- بێشیکتاشی تورکی   24,05 ملیۆن یۆرۆ

29- سیێسکا مۆسکۆی رووسی  13,09 ملیۆن یۆرۆ

30- کاراباقی ئازربایجانی    3,06 ملیۆن یۆرۆ

31- ماریبۆری سلۆڤینی  450 هەزار یۆرۆ

32- ئەپۆیل نیقۆسیای قوبرسی 200 هەزار یۆرۆ