به وێنه... ریال مەدرید لەم یاریگایانە ھەرگیز تامی سەرکەوتنی نەکردووە
ریال مهدرید لهم 7 یاریگایانه زۆرترین ئازار و مهینهتی چهشتووه
سەرەڕای ئەوەی 12 ناسناوی چامپیۆنزلیگ لە مێژوودا بە دەستھێناوە، بەڵام مێرێنگێ بە درێژای مێژووی پاڵهوانییهتییهكه نەیتوانیوە لە نێو ئەم 7 یاریگایە بردنەوە بەدەستبێنێت.

1- یاریگهی تۆرینۆی تایبهت به یوڤێنتۆس، ریال مهدرید له نێو ئهم یاریگهیه 5 یاریی دۆڕاندووە و یەک یەکسانبوونیشی ھەیە، ئەمە خراپترین ئەنجامی ریالە لە چامپیۆنزلیگ، لە دەرەوەی یاریگای خۆی.

2ـ یاریگهی ئۆلمپیاکۆسی یۆنانی، ههمیشه بۆته جێگهی ئازار و مهینهت بۆ یانە پاشایەکەی مهدرید، بهوپێیهی یانهی ریال 4 جار روویكرده یاریگهی ئۆلكپیاكۆس، یارییهكی دۆڕاندووه و لە 3 یارییشدا یەکسان بوونە و ھیچ بردنەوەیەکی تۆمار نەکردووە.
.jpg)
3ـ سان سیڕۆ، ریال مەدرید زۆرترین جار له نێو یاریگهی یانه ئیتاڵیاییهكان تێكشكاوه، یاریگهی ئەیسی میلانیش بەربەستێکی دیکەی مێرێنگێ بووه، لە 3 یاریی لە سان سیڕۆ، ریال یارییەکی دۆڕاندووە و 2 یەکسان بوونیشی ھەیە.
.jpg)
4 - یاریگهی سپارتاک مۆسکۆی رووسی، کۆسپێکی دیکهیە بۆ ریال مهدرید لە چامپیۆنزلیگ، بهوپێیهی 2 یاریی ڕابردووی ریال مەدرید لە نێو ماڵی رووسەکان، بە شکست کۆتای ھاتووە.
.jpg)
5ـ یاریگهی ئاتڵێتیکۆ مەدرید، تا ئێستا ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ نەیتوانیووە, بردنەوە بەسەر ئاتڵێتیکۆمەدرید تۆمار بکات، لە 2 یاریی ئەم خولە، دۆڕانێک و یەکسان بوونێکی ھەیە.

6- یاریگهی لازیۆی ئیتاڵیا، ریال مەدرید, لە دوو گهشتی بۆ یاریگەی ئۆلمپیکۆی تایبەت بە لازیۆ، تەنھا یەکسان بوون بەشی بووە.

7- یاریگهی مانچێستەر سیتی، ئەو یانە ئینگلیزیەش لە لیستی ئەو یانانەدایە، کە تیپی پاشاکان نەیتوانیووە, بردنەوەیان بەسەردا تۆماربکات، ریال مهدرید 2 جار سهردانی یاریگهی یانهی سیتیزنی كردووه، ههردوو یارییهكهش به بهرامبهربوون كۆتایی هاتووه.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم