رووسیا: رێز لە خواستە نەتەوەییەكانی كورد دەگرین
رووسیا راگەیەندراوێك لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، راگەیەندراوێكی كە لە پێگەی فەرمی وەزارەتەكە لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "رێز لە خواستە نەتەوەییەكانی كورد دەگرین".
لە راگەیەندراوەكەدا وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێ: "پێمان باشە كورد لە چوارچێوەی عێراق بمێنێتەوە".
بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، چەندین كاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەكی لێكەوتەوە، سەرەڕای فشارەكانی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ، بەشێك لە وڵاتانیش دانیان بەوەناوە كە سەربەخۆیی كوردستان مافی رەوای گەلی كوردستانە و چەندین ساڵە خەباتی بۆ دەكەن.
رۆژی 25/9/2017، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوەچوو، بە گوێرەی ئامارە بەراییەكان، دەنگی بەڵێ بەڕێژەیەكی زۆر لە پێشە.