ئه‌كادیمییه‌كی نزیكی شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات مژده‌ی درووستبوونی كۆماری كوردستانی گه‌وره راده‌گه‌یه‌نێت
عه‌بدولخالق عه‌بدوڵڵا: دوای چه‌ندین ساڵ دواكه‌وتنی، كۆماری كوردستان به 30 ملیۆن دانیشتوانه‌وه به‌ڕێوه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌كادیمییه‌كی ئیماراتی به ناوی "عه‌بدولخالق عه‌بدوڵڵا" پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات و ئاماژه بۆ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره ده‌كات كه سنووره‌كانی ته‌نها له چوارچێوه‌ی باشووری كوردستان نامێنێته‌وه.
له تویته‌ره‌وه ئه‌و ئه‌كادیمییه ئیماراتییه كه كه‌سێكی ناسراوه‌و به یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات ناسراوه، نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
عه‌بدولخالق عه‌بدوڵڵا له ژێر نه‌خشه‌كه‌ی نووسیوه "كۆماری كوردستان به 30 ملیۆن دانیشتوانه‌وه له ریگادایه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه دواكه‌وتووه".
ئه‌و ئه‌كادیمییه ئیماراتییه پاش ئه‌وه نه‌خشه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه بینی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پاڵپشتییه‌كی گه‌رمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان كرد و رۆژی 25/9/2017 له زۆربه‌ری شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئاهه‌نگێڕان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئیمارات كێشه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ ئیران هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌ڵێت "ئێران 3 دوورگه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی داگیركردووه".
عه‌بدولخالق عه‌بدوڵڵا ره‌خنه‌ی له توركیاش گرتووه‌و ده‌وڵێت: "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا مافی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ره‌شه له كوردستان بكات و بڵێت گه‌مارۆی ده‌خه‌ینه سه‌ر و شه‌ریان له دژ رابگه‌یه‌نن، چونكه كورده‌كان موماره‌سه‌ی مافێكی ره‌وای خۆیان كردووه‌و له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه به شیوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراتیانه بڕیاریان له چاره‌نووسی خۆیان داوه".
به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و ئه‌كادیمییه ئیماراتییه رووبه‌ڕووی مشتومڕێكی زۆر بووه‌وه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنكاری سعوودی دانیشتووی ئه‌مریكا "جه‌مال خاشقچی" كاتێك رایگه‌یاند پاڵپشتی هه‌ڵوێسته‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات بۆ دواخستنی ریفراندۆم.