یانەی داڵکورد لە خەونە گەورەکەی نزیکدەبێتەوە

لە پێنج یاری داهاتووی پێویستی بە سێ سەرکەوتنە

K24- هەولێر

یانەی داڵکورد چەند هەنگاوێکی کەمی ماوە، بۆ ئەوەی بگاتە خەونەکەی و بۆ ریزی یانە نایابەکانی سوێد سەربکەوێت و لە پێنج یاریی داهاتووی تەنیا سێ سەرکەوتنی پێویستە.

داڵکورد تاکو ئێستا لە خولی سوپێرتانی سوێدی دوای 25 گەڕ 51 خاڵی کۆکردووەتەوە و بە جیاوازیی گۆڵ لەگەڵ برۆمۆپۆیکارنا پێشەنگی خولەکەی گرتووە. داڵکورد 15 بردنەوە، 6 بەرامبەربوون و 4 دۆڕانی تۆمارکردووە و تەنیا پێنج گەڕ ماوە یارییەکانی ئەم وەرزە کۆتایی بێت، تەنیا پێویستی بە سێ بردنەوەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتنی بۆ ریزی یانە نایابەکان بەفەرمی مسۆگەر بکات، کە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی سوێدە و ئەوکات یانەی داڵکورد دەتوانێت رکابەری لەسەر گەیشتن بە یۆرۆپالیگ و چامپیۆنزلیگ بکات

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو داڵکورد میوانداریی سیریانسکا دەکات، کە داڵکورد لەم وەرزە 59 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنیا 19 گۆڵی لێکراوە و خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە لە خولەکە

 

خشتەی یارییەکانی داهاتووی داڵکورد

01/10/2017 میوانداریی سیریانسکا
14/10/2017 میوانداریی ئۆستێر
24/10/2017 میوانی برۆماپۆیکارنا
28/10/2017 میوانداریی گایس
04/11/2017 میوانی ترێلیبۆرگ
ریزبەندیی خولی یانەکانی سوپێرتان
ریزبەندیی خولی یانەکانی سوپێرتان
خشتەی یارییەکانی داهاتووی یانەی داڵکورد
خشتەی یارییەکانی داهاتووی یانەی داڵکورد