یانەی داڵکورد لە خەونە گەورەکەی نزیکدەبێتەوە
لە پێنج یاری داهاتووی پێویستی بە سێ سەرکەوتنە
K24- هەولێر
یانەی داڵکورد چەند هەنگاوێکی کەمی ماوە، بۆ ئەوەی بگاتە خەونەکەی و بۆ ریزی یانە نایابەکانی سوێد سەربکەوێت و لە پێنج یاریی داهاتووی تەنیا سێ سەرکەوتنی پێویستە.
داڵکورد تاکو ئێستا لە خولی سوپێرتانی سوێدی دوای 25 گەڕ 51 خاڵی کۆکردووەتەوە و بە جیاوازیی گۆڵ لەگەڵ برۆمۆپۆیکارنا پێشەنگی خولەکەی گرتووە. داڵکورد 15 بردنەوە، 6 بەرامبەربوون و 4 دۆڕانی تۆمارکردووە و تەنیا پێنج گەڕ ماوە یارییەکانی ئەم وەرزە کۆتایی بێت، تەنیا پێویستی بە سێ بردنەوەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتنی بۆ ریزی یانە نایابەکان بەفەرمی مسۆگەر بکات، کە بەرزترین ئاستی تۆپی پێی سوێدە و ئەوکات یانەی داڵکورد دەتوانێت رکابەری لەسەر گەیشتن بە یۆرۆپالیگ و چامپیۆنزلیگ بکات
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو داڵکورد میوانداریی سیریانسکا دەکات، کە داڵکورد لەم وەرزە 59 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنیا 19 گۆڵی لێکراوە و خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە لە خولەکە
خشتەی یارییەکانی داهاتووی داڵکورد

