ميدياى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى به بايه‌خه‌وه باسى داخستنى نووسينگه‌ى كوردستان 24 له تاران ده‌كه‌ن
پێشتريش توركيا په‌خشى كوردستان 24ى له توركسات راگرت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌واڵى داخستنى نووسينگه‌ى كه‌ناڵى كوردستان 24 له تاران بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى جيهانى و له‌و نێوه‌نده‌دا ميدياى عه‌ره‌بى به بايه‌خه‌وه رووماڵى پرسى داخستنى نووسينگه‌كه‌ى كردووه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/9/2017، حكومه‌تی ئێران بڕیاریدا نووسینگه‌ی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ راگه‌یاندن و توێژینه‌وه له تاران دابخات.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیرشادی ئێرانه‌وه ده‌ركراوه، هۆكاری داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24 به‌هۆی بارودۆخی ئێستای كوردستانه‌وه‌یه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تاران به‌رامبه‌ر كوردستان 24، پاش دوو رۆژه له راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی توركسات، له لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه.
نووسینگه‌ی كوردستان 24 له تاران، ساڵی 2016 ده‌ستی به كاركردن كردبوو، هه‌ر چه‌نده زۆر به سنوورداری ده‌یتوانی كاربكات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی ئێران و مه‌زارگای روحوڵڵا خومه‌ینی رابه‌رى كۆچكردووى ئێران له تاران، كوردستان 24 توانی راسته‌وخۆ رووداوه‌كانی بگوازێته‌وه و ببێته سه‌رچاوه بۆ میدیا جیهانییه‌كان به گشتی و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له میدیاكانی ئێرانیش.
له‌وباره‌یه‌وه نووره‌دین وه‌یسی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كوردستان 24 له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: "ئێمه به‌داخه‌وه‌ین كه حكومه‌تی ئێران ئه‌و بڕیاره‌یداوه، هه‌ر چه‌نده هه‌ر له سه‌رەتاشەوە رێگری و كێشه و ئاسته‌نگمان بۆ درووست ده‌كرا، به‌ڵام نه ئه‌و رێگریانه و نه داخستنی نووسینگه‌ی كوردستان24 هیچیان نابنه هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵانه و بێلایه‌نانه رووماڵی رووداوه‌كانی ئیران نه‌كه‌ین".
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى نێوده‌وڵه‌تى به گشتى و ميديا عه‌ره‌بييه‌كانيش بايه‌خيان پێداوه و هۆكارى داخستنى كه‌ناڵه‌كه‌يان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ درووستبوونى مه‌ترسى ئێران له‌سه‌ر كاريگه‌رييه‌كانى په‌يامى نه‌ته‌وه‌يى كه‌ناڵه‌كه.