كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ده‌بێ سه‌ركردایه‌تى سیاسی به كۆده‌نگى و یه‌كده‌نگى هه‌وڵ بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو بدات
ئامانجمانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌ست بكه‌ینه‌وه به گفتوگۆیه‌كى جدی و بنیاتنه‌رانه
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه‌وه په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه.
له په‌يامه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى نووسيويه‌تى: ئامانجمانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌ست بكه‌ینه‌وه به گفتوگۆیه‌كى جدی و بنیاتنه‌رانه و لهرێگاى لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ پرسه گرنگه‌كانى نێوانمان و ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانمان بدۆزینه‌وه و دوو دراوسێی باش بین. هاوپه‌یمانى ستراتیژی سه‌رجه‌م وڵاتانى دیموكراتخواز بین و به‌هه‌موومان له‌به‌ره‌ى دیموكراسی دژی تیرۆرستان بوه‌ستینه‌وه.
ده‌قى پهيامهكه
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى ريفراندۆمی له كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
جه‌ماوه‌رى خۆڕاگر و به‌هه‌ڵوێستى كوردستان
شه‌ره‌ف و شانازییه‌كى گه‌وره‌بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان كه له‌رۆژی ريفراندۆمدا هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌و سندوقه‌كانى ده‌نگدان چووین و به به‌ڵێ ده‌نگماندا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌م هه‌نگاوه‌ش گه‌له‌كه‌مان رۆحی شه‌هیدانیان ئاسوودهكردو بۆ جیهانى ده‌ره‌وه‌شمان سه‌لماند كه میلله‌تێكى ئازادیخوازین و ده‌مانه‌وێ به ئاشتى و ئازادی و ئارامى بژین.
له‌م رۆژه مێژووییه‌دا پیرۆزبایی گه‌رمى خۆم ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م و دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه كه ئیدى ده‌بێ سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد به كۆده‌نگى و یه‌كده‌نگى نیشتمانى هه‌وڵ بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو بدات.
جه‌ماوه‌رى خۆڕاگری كوردستان...
له رۆژی پیرۆزی ريفراندۆمدا هاوكات له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان به كه‌ركووكى شارى ئاشتى و برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانى نێوان پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و "سه‌ر"ى كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كانى تر‌و كوردانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات، هاونیشتمانیانمان "به‌ڵێ"ی سه‌ربه‌خۆبوونیان هه‌ڵبژاردوو جوانترین و ئاشتیانه‌ترین و دیموكراسیترین په‌یامیان ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كرد‌و وتیان به‌ڵێ ئێمه ده‌مانه‌وێ ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بژین به‌بێ هیچ جیاوازییه‌كى ئایینى، نه‌ته‌وه‌یی و كلتوورى، هه‌ربۆیه جارێكى تر پیرۆزبایی گه‌رمى خۆم ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م خوشك و برا عه‌ره‌به‌كان، توركمان و كلد و ئاشوورییه‌كان ده‌كه‌م، كه ئه‌مڕۆ هاوئاوازى گه‌لى كورد گوتیان به‌ڵێ ده‌مانه‌وێ به ئاشتى و ئارامى له‌گه‌ڵ خوشك و برا كورده‌كانمان بژین.
لێره‌وه‌ش دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه، كه ئامانجمانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌ست بكه‌ینه‌وه به گفتوگۆیه‌كى جدی و بنیاتنه‌رانه و لهرێگاى لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ پرسه گرنگه‌كانى نێوانمان و ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانمان بدۆزینه‌وه و دوو دراوسێی باش بین. هاوپه‌یمانى ستراتیژی سه‌رجه‌م وڵاتانى دیموكراتخواز بین و به‌هه‌موومان له‌به‌ره‌ى دیموكراسی دژی تیرۆرستان بوه‌ستینه‌وه، جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ده‌رگاى گفتوگۆمان واڵایه بۆ هه‌موو لایه‌ك و ده‌مانه‌وێ سه‌رجه‌م ناكۆكی و جیاوازییه‌كانمان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
جارێكى تر پیرۆزبایی خۆم و سه‌رجه‌م سه‌ركردایه‌تى سیاسی كورد ئاراسته‌ى گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م و له‌م رۆژه مێژووییه‌دا سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان داده‌نوێنین و پێیان ده‌ڵێین كاروانه‌كه به‌رده‌وامه‌و تا دوامه‌نزڵ ناوه‌ستێ.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
كه‌ركووك- كوردستان