مه‌سرور بارزانى: په‌رله‌مانى عێراق هانى كورد ده‌دات زياتر دوور بكه‌وێته‌وه
بڕياره‌كانى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق زۆر ئيستفزازى و نابه‌رپرسيارانه بوو
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، بڕياره‌كانى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق زۆر ئيستفزازى و نابه‌رپرسيارانه بوو.
له تويتێكدا كه له هه‌ژمارى ره‌سمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانى رايگه‌ياند، ، ئه‌و بڕيارانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق يارمه‌تيده‌ر نيين بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدادا، له كاتێكدا كوردستان داواى گفتوگۆ ده‌كات.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئه‌م عه‌قڵيه‌ته كه دژى خه‌ڵكى كوردستانه و هه‌روه‌ها فه‌رامۆشكردنى خه‌ڵكى كوردستان بووه هۆى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم.
ئه‌وه‌شى نووسيوه: كه حكومه‌تى عێراق پێويسته ئه‌وه بزانێت كه ره‌تكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى ئاشتيانه كوردستان زياتر له خۆى دوور ده‌كاته‌وه.
Baghdad must recognise that rejecting talks for a peaceful, managed settlement pushes Kurdistan further away.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) ٢٧ سبتمبر، ٢٠١٧
This mentality smacks of antagonism against the people of Kurdistan. It's such statements and marginalisation that led to the referendum.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) ٢٧ سبتمبر، ٢٠١٧