حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی به‌غدا كۆده‌بنه‌وه
شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌یرانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ك و سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش له لایه‌كی دیكه‌وه له كۆبوونه‌وه‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و بریارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عێراقی بده‌نه‌وه كه دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به ئاماده‌بوونی حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كات و ئه‌و بریارانه‌ی به‌غدا دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكردوون ده‌خرێته به‌رباس و گفتوگۆ.
پاش ئه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجامدرا، حكومه‌تی عێراقی ژماره‌یه‌ك بڕیاری دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه‌و ده‌یه‌وێت خاڵه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان بخاته ژێر كۆنترۆڵی "ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی".
به گوێره‌ی مۆڵه‌تێكی حكومه‌تی عێراق، تا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، هه‌رێمی كوردستان ئاماده نه‌بێ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه‌كان بده‌نه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی "فیدراڵی" گه‌شتی چوون و هاتن بۆ هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی له لایه‌ن به‌غداوه راده‌گیرێت.
شاره‌زایانی یاسا و ده‌ستوور پێیانوایه ئه‌و بڕیارانه سیاسی و كاردانه‌وه‌و هه‌ڵچوونی به‌غدایه به‌رامبه‌ر ریفراندۆم و له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقدا نییه هه‌ر بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه جێبه‌جێ بكات، تا له په‌رله‌مانی كوردستان بریاری له‌سه‌ر نه‌درێت.