عه‌ره‌بی سوننه دژی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه
هۆزه عه‌ره‌به‌كانی 6 پارێزگای سوننه كۆنگره‌یه‌كیان له هه‌ولێر سازكردووه
K24 - هه‌ولێر:
له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، كۆنگره هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق به‌رێوه چوو و له به‌یاننامه‌یه‌كدا دژی هه‌موو بریارانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ستانه‌وه كه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌ریانكردووه‌و به "كاره‌سات" ناوی ده‌به‌ن.
له‌و كۆنگره‌كه‌دا كه هۆزه عه‌ره‌بییه سوننه مه‌زهه‌به‌كانی 6 پارێزگای عێراق به گشتی و ناوچه كوردستانییه‌كان به تایبه‌تی به‌شداربوون و بۆ میدیاكان دووان، هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر بارودۆخی نوێی كوردستان و ره‌وشی حوكمڕانی له‌عێراق خسته‌ڕوو و دژی ئه‌و بریارانه وه‌ستانه‌وه كه له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه دژی كوردستان ده‌ركراون.
له سه‌ره‌تای كۆنگره میدیاییه‌كه‌دا ناجح میزان كه‌سایه‌تی سیاسی سوننی عێراقی، هێرشی توندی كرده‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق و به ده‌وڵه‌تێكی تائیفی ناویبرد و گووتی: "برایانی كورد سوننه‌كانیان له مردن رزگار كرد، ئێمه له‌گه‌ڵ مافی چاره‌ی خۆنووسینین بۆ كورد، به‌ڵام ئیمه‌ش داوای دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خۆمان ده‌كه‌ین وه‌ك سوننه‌كانی عێراق".
ناجح میزان ئاماژه‌ی به ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان كرد و گووتی: "پێویسته له ده‌وڵه‌تی داهاتووی كوردستان مافی هه‌مووان ره‌چاو بكرێت و ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی بێت و پێگه‌ی ئێمه له‌و پارێزگایانه‌ی ده‌ژین دیاری بكرێت، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت به ته‌واوی پارێزگا سوننییه‌كانی عێراقیش بدرێت بێگومان په‌یوه‌ست ده‌بن به ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌وه".
هه‌روه‌ها رووی ده‌می كرده سوننه‌كانی عێراق و گووتی: "كوردستان ئێمه‌ی له مردن رزگار كردووه، نابێت به‌رامبه‌ریان بێ ئه‌مه‌ك بین، ئێمه هه‌ڵوێستی كوردستان له یاد ناكه‌ین".
ناجح میزان هێرشی زۆریكرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره شیعه‌كانی به‌غدا و گووتی: "ئێمه وه‌ك سوننه به فیدراڵیش رازی نابین و جارێكی دیكه ناتوانین وه‌ك جاران له‌گه‌ڵ به‌غدا بژین و به كه‌متر له كۆنفیدراڵی رازی نابین".
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی سه‌رۆك هۆزه به‌شداربووه‌كانی كۆنگره‌كه‌دا ناجح میزان گووتی: "پێویسته له ده‌وڵه‌تی كوردستان مافی عه‌ره‌بی سوننه به به‌لگه و نووسراو دیاری بكرێت، چونكه سوننه‌كان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه‌ن.