سەرۆك بارزانی رۆڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی به‌رز ده‌نرخێنێت
پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڵوێستی بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر لەبەرانبەر ڕیفراندۆم و بڕیاری گەلی كوردستان تاوتوێ كرا
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عەلی، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، به‌رز ده‌نرخێنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڵوێستی بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر لەبەرانبەر ڕیفراندۆم و بڕیاری گەلی كوردستان تاوتوێ كرا.
هەروەها بڕیاری گەلی كوردستان لە ڕیفراندۆمی ڕۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 و بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری كوردستان و چین و توێژ و پێكهاتەكان لەو ڕیفراندۆمە بەرز نرخێندرا و بە مێژوویی وەسفكرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵ و هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی لە سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بە تایبەت لە كەركووك و سوپاس و دەستخۆشی لێ كرد.